Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:38

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕێزلێنانی بەخشییە سەرۆکی تیمی فریاگوزاری هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

سەرۆک کۆماری تورکیا سوپاس و پێزانین و میدیالیای دەوڵەت و قوربانی گەورەی بەخشییە سەرۆکی تیمی فریاگوزاری هەرێمی کوردستان.

دوێنێ سێشەممە 25ـی 04ـی 2023، لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، سوپاس و پێزانین و میدیالیای دەوڵەت و قوربانی گەورە the State Medal and Order of Supreme Sacrificeـی بەخشییە تیمە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی گەڕان و بەهاناوەچوون، لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سەرۆکی تیمی فریاگوزاری کوردستان عەقیدی مافپەروەر تەحسین شرۆ ئەحمەد بە فەرمی بانگهێشتی ئەو مەراسیمە کرا و وەکو نوێنەری تیمەکانی بەهاناوەچوون و ڕزگارکردن و فریاگوزاری تەندروستی کوردستان سوپاس و میدالیای پێ بەخشرا.

پێشووتر لەسەر داوای حکوومەتی تورکیا و بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا لە 6ـی شوباتی 2023، تیمی فریاگوزاری هەرێمی کوردستان کە لە تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سووری عێراقی – لقی هەولێر پێکهاتبوون، بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان گەیشتنە تورکیا و هاوکاری جۆراوجۆریان پێشکەش کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.