سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ته‌قه له قایمقامی ره‌واندز كراوه، قایمقام ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌رچووه.
ئه‌حمه‌د قادر قایمقامی ڕه‌واندز به (كوردستان تیڤی) رایگه‌یاند: سه‌له‌رئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له كاتی به‌شداریكردنم له پرسه‌یه‌كدا له گه‌ڕه‌كی به‌رگوان له سۆران، ته‌قه‌م لێ كراوه.
ڕاشیگه‌یاند: ته‌قه‌كان هه‌وایی بوونه و له‌لایه‌ن كه‌سێكی دانیشتووی گه‌ڕه‌كی به‌رگوان كراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌قه‌كه‌ره‌كه یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه‌ی كه پێشتر كێشه‌یه‌كی كۆنی خوێنداری له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ماندا هه‌بووه.
قایمقامی ڕه‌واندز ئاماژه‌شی دا كه خۆشبه‌ختانه ته‌قه‌كان هیچ زیانێكیان لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئه‌حمه‌د قادر جه‌ختیشی كرده‌وه كه هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه، پۆلیسی سۆران گه‌یشتۆته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
گوتیشی كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار كردووه كه ته‌قه‌ی كردووه و ئێستاش فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ته‌قه‌كه‌ره‌كه ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.