Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:42

ئەمریكا ژێردەریایی ئەتۆمی لە نزیك كۆریای باشوور بۆ هەمیشەیی جێگیر دەكات ؟

کوردستان TV
100%

واشنتۆن نیازی خۆی بۆ ناردنی "ژێردەریایی ئەتۆمی" ڕاگەیاند كە توانای هەڵدانی مووشەكی هەبێت بۆ كۆریای باشوور، ئەمەش هەنگاوێكە كە بۆ یەكەمجار لە ماوەی چوار دەیەدا گیراوەتەبەر.
ئەم كارە لە چوارچێوەی "جاڕنامەی واشنتۆن" دێت، كە لە كۆتایی ئەو دانوستانانە دێت كە لە كۆشكی سپی ئەنجامدرا، كە جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا و هاوتا كۆریای باشوور، یۆن سۆك، هۆشدارییەكی فەرمییان بە كۆریای باكوور دا لە هەر جۆرە هێرشێكی ئەتۆمی.
سەرۆكی ئەمریكا هۆشداری دا كە هێرشی ئەتۆمی كۆریای باكوور دژی ئەمریكا یان هاوپەیمانەكانی قبوڵ ناكرێت و دەبێتە هۆی كۆتایی هاتنی هەر ڕژێمێك كە هەنگاوێكی لەو شێوەیە بگرێتەبەر.
ئەمریكا و كۆریای باشوور لە "جاڕنامەی واشنتۆن" كە ڕۆژی چوارشەممە پەسەند كرا، ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی هاوكارییەكانیان لە بواری بەرگری ئەتۆمیدا زۆر بەرز بكەنەوە.
هەرچەندە ئەمریكا ژێردەریایی ئەتۆمی جێگیر كردووە، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە كە واشنتۆن بەنیازە چەكی ئەتۆمی بۆ هەمیشە لە نزیك كۆریای باشوور جێگیر بكات.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.