Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

نووسەرێكی ئەمریكی: ترەمپ لە ژووری جلگۆڕینی فرۆشگایەك دەستدرێژی سێكسی كردە سەرم

کوردستان TV
100%

نووسەر ئی.جین كارۆل، تەمەن 79 ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم دەستەی سوێندخواردنی نیویۆركدا ئیدعای كرد كە ترەمپ دەستدرێژی سێكسی كردووەتە سەری .
كارۆل لە داوایەكی مەدەنیدا ئیفادەی دا كە داوای قەرەبووی زیانەكانی كردووە بەهۆی لێدان و ناوزڕاندنەوە، دوای ئەوەی گوایە ترەمپ لە ساڵی 1996 لە ژوورێكی جلگۆڕین لە فرۆشگایەكی گەورەی شاری نیویۆرك دەستدرێژی سێكسی كردۆتە سەری.
پێش ئەوەی كارۆل شایەتحاڵی بدات، دادوەر لویس كاپلان هۆشداریدا لەوەی كە ڕەنگە ترەمپ هێڵی بەزاندبێت بۆ دەستكاریكردنی دەستەی سوێندخواردن، دوای ئەوەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لە سایتی سۆشیال میدیای خۆی بەناوی TruthSocial هێرشی كردە سەر نووسەرەكە و تۆمەتەكانی بە "ساختەكاری" ناوبرد.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.