Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:50

دوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستانیان هەژاند

کوردستان TV
100%

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە دوو بوومەلەرزە سنووری كەلار و خانەقینی هەژاند.
سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رایگەیاند، بوومەلەرزەی یەكەم لەنێوان كەلار و خانەقین بووە و چەقی بوومەلەرزەكە گوندی دارەخورما بوو بە گوڕی سێ پۆینت هەشت پلە بە پێوەری رێختەر ناوەندی بەرز، بە قوڵایی یازدە كیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دوری بیست كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای كەلار.
سەبارەت بە بوومەلەرزەی دووەم ئەو شارەزایەی كەشناسی رایگەیاندووە، بوومەلەرزەی دووەم لە هەمان سنوور بووە بە گوڕی دوو پۆینت شەشە پلە بە پێوەری رێختەر، بە قوڵایی نۆ كیلۆمەتر ژێر زەوی و بە دوری شازدە كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای كەلار، چەقی بوومەلەرزەكەش گوندی كانی ماسی بووە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.