Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 23:21

دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆیان لە دوو هاوڵاتی كردبوو

کوردستان TV
100%


لەدوو چالاكی جیاداو لە لایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسییان لەدوو هاوڵاتی كردبوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 27ی4ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌:دوای ئەوەی لەلایەن دوو هاوڵاتییەوە سكاڵا لەسەر دوو تۆمەتبار تۆماركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسییان لێدەكرێت ، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد سەرەنجام توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات و لە دوو چالاكی جیادا تۆمەتبارەكان بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .
پۆلیس ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات" لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
ب،ع،خ  و س،أ،ع  بەناسنامە کورد، بەبڕیاری داوەرو بەپێی ماددەی 2 لەیاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.