Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:45

نۆژەنکردنەوەی یاریگای یانەی بارسێلۆنا 55 ملیۆن یورۆ زیان بە یانەکە دەگەیەنێت

کوردستان TV
100%


بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نۆ (Nou Camp)، یانەی بارسێلۆنا ناچار دەبێت یارییەکانی لە یاریگای دیکەدا ئەنجامبدات و ئەمەش زەرەری 55 ملیۆن یورۆی پێدەگەیەنێت.
 
بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نۆ (Nou Camp) کە یاریگای یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییە لە وەرزی ئایندەوە تا مانگی تشرینی دووەمی 2024، ئەو یانەیە ناچار دەبێت یارییەکانی لە یاریگای دیکەدا ئەنجامبدات و ئەمەش زەرەری 55 ملیۆن یورۆ بە بارسێلۆنا دەگەیەنێت.
جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، ئێلێنا فۆرت ئەوەی بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرا کرد کە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نۆ لە مانگی حوزەیرانەوە تا تشرینی دووەمی 2024یانەی بارسێلۆنا دەگوێزێتەوە بۆ یاریگای ئۆڵۆمپیکی لویس کۆمپانیس.
ئێلێنا فۆرت باسی لەوە کرد کە گوژمەی گواستنەوەی یانەکە لە یاریگای کامپ نۆ، 55 ملیۆن یورۆیە، ئاماژەی بەوەشدا کە یاریگای ئۆڵۆمپیکی لویس کۆمپانیس نیوەی یاریگای کامپ نۆ کورسی تیادایە. 
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە بۆ بەدەستهێنانی زۆرترین داهات، بایەخ بە چالاکییەکانی سەرگەرمی دەدەن و لەم ماوەیەشدا بلیت بە منداڵان نافرۆشن.
یانەی بارسێلۆنا بۆ دابینکردنی یەک ملیار و 450 ملیۆن یورۆ کە بۆ نۆژەنکردنەوەی یاریگای کامپ نۆ پێویستە، لەگەڵ 20 کۆمپانیای وەبەرهێنەر رێککەوتووە، بڕیاریشە لە دوای نۆژەنکردنەوەکە ژمارەی کورسییەکانی یاریگاکە بگەیەندرێتە 105 هەزار و 53 کورسی.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.