Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 23:16

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتییان له‌ باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌ پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ بڵاوكرده‌وه‌.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م27ی4ی2023" به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: ئاگاداری هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵ هیچ پشكێكی زیاتر له‌وه‌ی پێشتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه‌ نه‌هاتووه‌ ، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە خۆیان بەدوور بگرن  لەم جۆرە کارانە تاوه‌كوو پاره‌یان به‌ فیرۆنه‌چێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات" ئێمه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ رێكخستنی پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان و هه‌ر كه‌س و كۆمپانیایه‌ك له‌ ژێر ناوی پشكی زیاده‌ یاخود حه‌جی بازرگانی یاخود هه‌ر ناوێكی دیكه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ بدات پاره‌ له‌ هاووڵاتیان وه‌ربگرێت ڕووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی و كارگێری ده‌بێته‌وه‌".‌
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" لێره‌وه‌ به‌ پێویستی ده‌زانین كه‌ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ڤیزای گه‌شتیارییان هه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێ به‌م ڤیزه‌یه‌ حه‌ج ئه‌نجام بده‌ن،عه‌ره‌بستانی سعوودیه‌ بۆ رێگریكردن له‌ حه‌جی به‌بێ به‌رنامه‌ یاخود حه‌جی بێ رێگه‌پێدان چه‌ندین رێككار و سزای راگه‌یاندووه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌ ڤیزای ساڵانه‌ حه‌ج بكه‌ن، له‌كاتی هاتنه‌ پێشه‌وه‌ی هه‌ر كێشه‌ و گرفتێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ سعوودیه‌ ئێمه‌ وه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ لێی به‌رپرس نین و خۆیان به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و سزایانه‌ له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرن، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان دەکەین هەوڵی ئەنجامدانی حەج نەدەن بەو جۆرەی کە لە هەندێک شوێنی نافەرمی بانگەشەی بۆ دەکرێت تاوەکوو پارەی بەفیرۆنەچێت و ڕووبەرووی کێشە نەبنەوە.
له‌ كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌"  ئێمه‌ له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هاووڵاتیانمان له‌ هه‌رێمی كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر نوێكارییه‌ك له‌ پرۆسه‌ی حه‌جدا هه‌بێت به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ح و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه‌ تاوه‌كوو هه‌موو هاووڵاتیان لێی ئاگاداربن".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.