Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:26

یانه‌ی ئینته‌ر میلان گه‌یشته‌ یاری كۆتایی جامی ئیتالیا

کوردستان TV
100%


 لەیاری گەرانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتالیا، یاریگای ئەلیانز ستادیۆم یاری لوتكە و ئاگرینی نێوان هەردوو یانەی ئینتەر و یۆڤنتۆسی لەخۆوەگرت، یاریەكە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی ئینتەر تەواو بوو.
 بەم بردنەوەیە یانەی ئینتەر بەسوود وەرگرتن لەئەنجامی هەردوو یاری بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆلێك توانی بلیتی یاری كۆتایی جامی ئیتالیا بەدەست بێنێت، یاری چوون هەردوولا بەگۆلێك یەكسان بوون، لەدەستپێكی یاریەكەو دوای تێپەربوونی پازدە خولەك، یانەی ئینتەر لەرێی یاریزان فیدریكۆ دیماركۆ تاكە گۆلی یاریەكەی تۆماركرد، دوابەدوای ئەم گۆڵە بەدرێژایی هەردوو گێم، یاریزانانی هەردوو یانە لەچەند بۆنەیەك چانسی خۆیان تاقیكردەوە، بەڵام یاریەكە بەگۆلێكی بێ بەرامبەر بەسەركەوتنی یانەی ئینتەر تەواو بوو.
 بەم ئەنجامە یانەی ئینتەر توانی بگاتە یاری كۆتایی جامی ئیتالیا، ئینتەر لەیاری كۆتایی جامی ئیتالیا لەچاوەروانی رووبەروو بوونەوەی نێوان هەردوو یانەی ڤیۆرنتینا و كریمونزیە، پێشبینی دەكرێت یانەی ڤیۆرنتینا لایەنێكی دیكەی یاری كۆتایی بەرامبەر ئینتەر بێت، چونكە ئەم یانەیە توانی لەیاری چوون بەدوو گۆڵی بێ بەرامبەر براوەبێت.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.