بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە،دوێنێ شەو بەهۆی كێشەیەكی كۆن چەند گولـلەیەك لەلایەن چەند كەسێكەوە لە شاری سۆران تەقێنرا، لە ئەنجامدا دوو لەتۆمەتباران خۆیان ڕادەستی هێزە ئەمنیەكان كرد یەكێكیشیان دەستگیركرا.
هەروەها پۆلیس دەڵێت: لەسەر فەرمانی دادوەری دادگای سۆران پەڕاویان بۆ كرایەوەو دەست كرا بەلێكۆلێنەوەو لەزانیاری زیاتریش ئاگادارتان دەكەینەوە .
شایانی باسە سەر لەئێوارەی دوێنێ چوارشەممە تەقە لە قایمقامی رواندز كراو لەوبارەیەوە ئەحمەد قادر، قایمقامی ڕواندز بە (كوردستان تیڤی) رایگەیاند: سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە كاتی بەشداریكردنم لە پرسەیەكدا لە گەڕەكی بەرگوان لە سۆران، تەقەم لێ كراوە.
ڕاشیگەیاند: تەقەكان هەوایی بوونە و لەلایەن كەسێكی دانیشتووی گەڕەكی بەرگوان كراون.
هەروەها ڕایگەیاند: تەقەكەرەكە یەكێك بووە لە ئەندامانی ئەو خێزانەی كە پێشتر كێشەیەكی كۆنی خوێنداری لەگەڵ بنەماڵەكەماندا هەبووە.
قایمقامی ڕواندز ئاماژەشی دا كە خۆشبەختانە تەقەكان هیچ زیانێكیان لێ نەكەوتۆتەوە.
هەروەها جەختیشی كردەوە كە هەر دوای ڕووداوەكە، پۆلیسی سۆران گەیشتۆتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.
گوتیشی: سكاڵای یاسایی لەسەر ئەو كەسە تۆمار كردووە كە تەقەی كردووە و ئێستاش فەرمانی دەستگیركردن بۆ تەقەكەرەكە دەرچووە.
دوو لەو تۆمەتبارانەی تەقەیان لە قایمقامی رواندز كرد خۆیان ڕادەستی پۆلیس كرد
یەكێكیشیان دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.