Erbil 38°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 20:36

باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا... هه‌ردوو تیپی باسكه‌ی دینیڤه‌ر ناگیتس و ڤینێكس سه‌نز گه‌یشته‌ قۆناغی دووه‌می پله‌ی ئۆف

کوردستان TV
100%


له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له‌یاری قۆناغی پله‌ی ئۆفی به‌شی رۆژئاوا، تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز له‌هۆلی داخراوی هیلی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا رووبه‌رووی تیپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز بۆوه‌.
 دوای به‌رێوه‌چوونی یاریه‌كی ئاست به‌رز له‌نێوان هه‌ردوو تیپ، دواجار تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی خاڵ براوه‌بوو، به‌م بردنه‌وه‌ تیپی باسكه‌ی ڤینێكس سه‌نز له‌ئه‌نجامی چوار یاری به‌رامبه‌ر به‌یاریه‌ك توانی بلیتی قۆناغی دووه‌می پله‌ی ئۆف به‌ده‌ست بنێت.
 له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ یاریزانانی هه‌ردوو تیپ به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، نیوه‌ی یه‌كه‌م ڤێنێكس سه‌نز به‌ئه‌نجامی شه‌ست و یه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به‌حه‌فتا خاڵ به‌لۆس ئه‌نجلوس كلیبه‌رز دۆرا، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی ڤێنێكس سه‌نز رێره‌وی یاریه‌كه‌یان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هه‌ڵگه‌رانده‌وه‌و له‌ماوه‌ی سێیه‌م نمایشێكی به‌هێزیان پێشكه‌شكرد.
 به‌م جۆره‌ یاریه‌كه‌ به‌ئه‌نجامی سه‌دو سی و شه‌ش خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو سی خاڵ ته‌واو بوو، به‌م بردنه‌وه‌یه‌ ڤێنێكس سه‌نز له‌قۆناغی دووه‌م ركابه‌ری تیپی باسكه‌ی دنیڤه‌ر ناگێتس ده‌كات.   
 
 
هه‌ر له‌ركابه‌ریه‌كانی خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له‌پێنجه‌م رووبه‌روو بونه‌وه‌ی نێوانیان له‌قۆناغی پله‌ی ئۆفی ناوچه‌كان، تیپی باسكه‌ی دنیڤه‌ر ناگیتس به‌ئه‌نجامی سه‌دو دوازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو نۆ خاڵ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیپی باسكه‌ی مینیسۆتا تێمبرۆلڤز به‌ده‌ستهێنا.
 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ دنیڤه‌ر ناگیتس به‌ئه‌نجامی چوار یاری به‌رامبه‌ر به‌یاریه‌ك توانی بگاته‌ قۆناغی دووه‌می پله‌ی ئۆفی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی ئه‌مه‌ریكا.
 له‌نیوه‌ی یه‌كه‌م یاریه‌كه‌ هه‌ردوولا به‌هێزه‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر وه‌ستانه‌وه‌، ئه‌م نیوه‌یه‌ دنیڤه‌ر ناگیتس به‌ئه‌نجامی چلو نۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌چل و حه‌وت خاڵ له‌پێشه‌وه‌بوو، له‌نیوه‌ی دووه‌م یاریزانانی دنیڤه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاست به‌رزی خۆیان تا یاریه‌كه‌یان به‌ئه‌نجامی سه‌دو دوازده‌ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌سه‌دو نۆ خاڵ برده‌وه‌.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌قۆناغی داهاتوو تیپی باسكه‌ی دنیڤه‌ر ناگیتس ركابه‌ری تیپی باسكه‌ی ڤینێس سه‌نز ده‌كات.     
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.