Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:41

ڤیدیۆ.. منداڵێك سویچی ئۆتۆمبێلی باوكی دەبات و كارەساتێك دەقەومێنێ 

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: دوێنێ ئێوارە لە گەڕەكی مامزاوەی هەولێر ،منالێكی بچووك سویچی ئۆتۆمبێلی باوكی دەكەوێتە بەردەست و لەناو كۆڵان سواری ئوتومبێلەكە دەبێت.
هەروەها دەڵێت: لەبەر ئەوەی منداڵەكە لێخوڕین نازانێت، ئوتومبێلەكە بەبەگ بۆ دواوە بە خێراییەكی زۆر دەڕوات و خۆی دەكێشێت بەماتۆڕسكیلێكی سێتایە، كە چەند ئافرەتێك لە لای وەستابوون بۆ شت كڕین، دوو لە ئافرەتەكانیش كەوتنە ژێر ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلەكەوە بە سەختی زامدار بوون.
 هاوكات پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر، تكا دەكات كە دەبێ سویچی ئۆتۆمبێل لە ژێر دەستی منداڵان دووربێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.