ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 27_4_2023 به نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ئاماده‌یی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی (مه‌عالی) بوو" كه له‌لایه‌ن رێكخراوی (ivy) ژاپۆنی له كۆمه‌لگه‌ی ئۆزال ستی كرایه‌وه.
له‌و رێ‌و ره‌سمه‌دا" كه هه‌ریه‌كه له وه‌زیری په‌روه‌رده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كونسلی گشتی ژاپۆن له هه‌ولێرو قائیمقام و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌یی ده‌شتی هه‌ولێرو نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یی حكومه‌تی عێراقی فیدڕال و قوتابی و مامۆستایان ئاماده‌یی بوون" دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هۆڵ و ژووره‌كانی قوتابخانه‌كه" هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له وته‌یه‌كدا ستایشی چاڵاكییه‌كانی رێكخراوه ژاپۆنیه‌كه‌ی كرد بۆ دروستكردنی قوتابخانه‌یه‌كی مۆدێرنی له‌و شێوه‌یه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر كار‌و پرۆژه ئه‌رێنییەکانی كونسلگه‌ریی گشتی ژاپۆن له هه‌ولێر كرده‌وه‌و بونیادنانی ئه‌م قوتابخانه‌یه‌شی به ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی خه‌رمانی په‌روه‌رده‌یی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ژماركرد" هه‌روه‌ها چه‌ند وتارێكی دیكه پێشكه‌شكران" كه گوزارشتیان له سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد له‌وه‌ی له ئه‌جیندای كابینه‌كه‌دا قورسایی زۆر بۆ كه‌رتی په‌روه‌رده‌و فێركردن ته‌رخان كراوه‌و به بایه‌خ و گرنگی زۆره‌وه ته‌ماشای پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كرێ" هه‌روه‌ها سوپاسی رێكخراوه‌كه‌ی وڵاتی ژاپۆن كرا" كه ئه‌ركی دروستكردنی قوتابخانه‌كه‌ی به ئه‌ستۆ گرتووه" به‌وه‌ش به‌شێكی زۆر له قوتابیانی ئه‌و سنووره لێ سوودمه‌ند ده‌بن.
شایه‌نی باسه رێكخراوی (ivy) ژاپۆنی بڕی 180 هه‌زار دۆلاری له بونیاتنان و دروستكردنی قوتابخانه‌ی (مه‌عالی) خه‌رج كردووه.
هه‌ولێر: به گوژمه‌ی 180 هه‌زار دۆلار قوتابخانه‌یه‌ك له‌لایه‌ن رێكخراوێكی ژاپۆنی بونیاد نرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.