Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:41

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 7 حاڵەتی گیان لەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆماركراوە

پەتاكە لەڕێگای ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دواتر لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە دەگوازرێتەوە
کوردستان TV
100%

وەزارتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند كە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆمار كراوە.
لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، سەیف بدر لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی وڵاتەكەی ئاماژەی بەوە داوە كە وەزارتەكەیان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 23 حاڵەتی تووشبوون و حەوت حاڵەتی گیان لەدەستدانی بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆماركردووە.
راشیگەیاندووە كە لەمساڵدا، زۆرترین ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون و گیانلەدەدستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە پارێزگای زیقار تۆماركراوە و رایگەیاندووە "لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 10 حاڵەتی تووشبوون و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی لە پارێزگای زیقار تۆماركراوە".
ئەمەیش لە كاتێكدا لە 31ی ئایاری 2022دا، وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆماركردنی 100 حاڵەتی تووشبوون و 20 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە پەتای خوێنەربوونی ڤایرۆسیی راگەیاندبوو.
لە 26ی تەمووزی ساڵی 2021، وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاندبوو كە یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدانیان بە پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی تۆماركردووە.
پەتای خوێنبەربوونی ڤایرۆسیی، پەتاكە لەڕێگای ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و دواتر لە مرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە دەگوازرێتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.