Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:35

پاریس.. پارێزگاری هه‌ولێر و سەرۆک شارەوانیەکانی جیهان پڕۆژەی دروستکردنی گوندی ئۆلۆمپیادیان بەسەرکردەوە

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ  پێنجشەممە 2023.4.27، له‌ چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ فەرەنسا و بە شداریکردنی لە کۆنگرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی فرانکۆفۆنی لە پاریس، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، بەیاوەری ژمارەیەک لە پارێزگار و سەرۆک شارەوانیەکانی شارەکانی تری جیهان پڕۆژەی دروستکردنی گوندی ئۆلمپیادی بە سەرکردەوە، کە تێیدا یارییەکانی ئۆڵمپیادی ساڵی 2024 تێدا بەڕێوەدەچێت و بە فەرمیش بۆ ئامادەبوون بانگهێشتی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر کراوە.
له‌ سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر لە نزیکەوە کارەکانی پڕۆژەکەی بە سەرکردەوە، کە لە ئێستاوە کاری تێدەکرێت بۆ دابینکردنی شوێنی حەوانەوەی 14 هەزار یاریزانی جیهانی بۆ بەشداریکردنیان لە یارییەکانی ئۆلمپیاد، کە لە ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو بە ئامادەبوونی 13 ملیۆن کەس لە سەرتاسەری جیهان لە پاریسی پایتەختی ووڵاتی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.