حکومەتی ههرێمی كوردستان ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند و سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، دەگرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ڕۆژی دووشەممە، 1ـی ئایاری 2023، بەپێی رۆژمێری حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمییە.
لەلایەكی دیكەوە حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ،ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو كە دەكاتە" 1ی ئایار " ڕۆژی جیهانی كرێكاران ، لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی عێراق، پشووی فەرمی دەبێت.
حکومەتی ههرێمی كوردستان ڕۆژێک پشووی فهرمی ڕاگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.