Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:44

تۆمەتبارێک بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی ڕاگەیاند کە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر بووە، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبارێک بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كرا.

ڕاشیگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری لەلایەن تۆمەتبارێكەوە كۆكرایەوە كە بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەرە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە دا کە "ئێستا تۆمەتبار (ع.م.ئـ) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.