Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:54

وردەکاری بەڕێوەچوونی گەورەترین پاڵەوانییەتیی تۆپی پێی هەرێمەکان لە کوردستان ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو (2024) پاڵەوانییەتیی تۆپی پێی بۆ هەرێمەکان (کۆنیفا) لە کوردستان بەڕێوە دەچێت کە تێیدا لە یاریگەکانی کوردستان، 16 هەڵبژاردەی هەرێمەکان لەسەر ئاستی جیهان ڕووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

تاریق عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ڕایگەیاند: سەرجەم یارییەکان لە یاریگەکانی پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دەکرێن و هەوڵ دەدەین بەشێک لە یارییەکانیش ببەینە یاریگەکانی ئیدارەی سۆران و زاخۆ.

ڕاشیگەیاند: بۆ دووەم جارە پاڵەوانێتییەکی لەو شێوەیە لە کوردستان بەڕێوە دەچێت و بۆ یەکەم جاریشە پاڵەوانێتییەکە لە ژێر ناوی (کۆنیفا) بەڕێوە دەچێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئاسانکارییەک بۆ بەڕێوەچوونی دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێشتر هەڵبژاردەی کوردستان، دوو جار بەشداریی لە پاڵەوانێتیی جامی کۆنیفا کردووە و جارێکیش بووەتە پاڵەوانی خولەکە.

پاڵەوانێتیی کۆنیفا دەبێتە هۆی زیندووکردنەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان و لەمبارەیەوە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان گوتی: بە میکانیزمێکی نوێ ستافی هەڵبژاردەی کوردستان دەستنیشان دەکەینەوە.

کۆنیفا، پاڵەوانێتییەکی جیهانییە، بۆ ئەو هەرێمانەی کە لە وڵاتانی فیدڕاڵیدا خاوەنی هەرێمی سەربەخۆن؛ 38 هەرێم لە سەرانسەری جیهان تێیدا ئەندامن.

کوردستان وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.