Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:43

234 کەس لە سوودانەوە گەڕێنرانەوە عێراق

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، 234 کەس لە سوودانەوە گەڕێنرانەوە عێراق.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ـی 04ـی 2023 ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە گەیشتنی دوو فڕۆكەی بۆ گەڕاندنەوەی ڕەوەندی عێراقی لە سوودانەوە بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد ڕاگەیاند.

ڕاشیگەیاند: ئەو دوو فڕۆكەیەی كە هاووڵاتییە عێراقییەكانی لە فڕۆكەخانەی بورتسوودانەوە گواستبووەوە، بە ماوەیەكی كەم گەیشتنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو دوو فڕۆكەیە بە 234 سەرنشینەوە فڕیوە كە 16 كەسیان هاووڵاتیی سووری بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.