Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:24

وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیاری دا لەمەودوا کار بە هیچ ڕێنماییەک ناکرێت کە خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بەئەندامبوون لە سەندیکا و یەکێتیەکان.

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کە لە ڕێکەوتی 17ـی 04ـی 2023 دەرکراوە و واژووی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و بڕیار دراوە، لەمەودوا کار بەو ڕێنماییانە ناکرێت کە خەرجکردنی دەرماڵە بە ئەندامبوون لە سەندیکا و یەکێتییەکان ببەستێتەوە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، "پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (3444) بڕیار درا بە:- کارکردن بە هەر دەقێکی ڕێنماییە داراییەکانمان خەرجکردنی دەرماڵە دەبەستێتەوە بە ئەندامبوون لە سەندیکا و یەکێتییەکان ڕابگیرێت."

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان هەر لەو نووسراوەدا ئاماژە بەوەش داوە کە "ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.