Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:36

بنەماڵەی شەرمین عەلی: کچەکەمان و هاوسەرەکەی بە دەست و قاچ بەستراوی لەلایەن هێزێکی چەکداری دەمامکدارەوە ڕفێنراون

کوردستان TV
100%

بنەماڵەی شەرمین عەلی ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە "ڕفاندنی" کچەکەیان و زاواکەیان بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەیان بەوە دا کە کچەکەمان و هاوسەرەکەی بە دەست و قاچ بەستراوی لەلایەن هێزێکی چەکداری دەمامکدارەوە ڕفێنراون، کە ئەو جۆرە مامەڵەیە لە هیچ یاسا و ڕێسایەكدا نییە.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بنەماڵەی شەرمین عەلی ڕایانگەیاند: شەرمین عەلی و ئارام سایەخان کە دەکاتە هاوسەری شەرمینی كچمان بە تۆمەتی ناڕەوا و نادروست، لەلایەن هێزێکی چەکداری دەمامکدارەوە ڕفێنراون و تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی سنووری گەرمیان ڕوونکردنەوەی بە ئێمە نەداوە و خۆیانی لێی بێ بەری کردووە، داواکارین بەزووترین کات بێنە سەرخەت و لەم کەیسە بێدەنگی هەڵنەبژێرن، تاوەکو نەهاتووینەتە دەنگ.

ڕاشیانگەیاند: باوکمان پێشمەرگەیەکی کۆنە و خەبات و خزمەتێکی زۆری بۆ ئەم وڵاتە کردووە و نیگەرانە لەوەی بەشێوەیەکی زۆر ناشرین و هەڵکوتانەسەر ماڵی ئارام سایەخان کە دەکاتە زاوای و شەرمینی کچی.

ئاماژەی بەوەش داوە کە "بەداخەوە ئەو جۆرە مامەڵەیە لە هیچ یاسا و ڕێسایەكدا نییە، لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین کە هەردووکیان بە دەست و قاچ بەستراوی براون، بۆیە زۆر دڵگرانین لە ئاسایشی کەلار و ئیدارەی ئەم شارە کە هیچ ڕوونکردەوە و لێدوانێکیان بۆ ئێمە و ڕای گشتیی نەداوە، لەكۆتاییشدا، هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە بەوپەڕی تەحەداوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.