بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ئەو هاوبەشانەی ئاو ئاگادار دەکاتەوە کە ئاویان لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3ـەیە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن، بەهۆی کاری بەستانەوەی بۆری نوێ.
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر ڕایگەیاند: کاری بەستانەوەی بۆری نوێ کاربۆن ستیل تیرە 1500 ملم لەگەڵ بۆری کۆن GRP تیرە 1500 ملم لە پڕۆژەی پاراستنی بۆری گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز سێ لە هەولێر دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو هاوبەشانەی کە ئاویان لە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز 3 بۆ دابین دەکرێت بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بێ ئاو دەبن و وێستگەکە ڕادەگیرێت لە ڕۆژی یەکشەممە 30ـی 04ـی 2023 دەستپێدەکات تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 01ـی 05ـی 2023.
ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوای شکانی بۆرییەکە بۆ چەندین جار، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 21 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی پاراستنی بۆریی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 لە شاری هەولێر، ئێستاش پڕۆژەی گۆڕینی بۆرییەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە و کێشەی بۆری ئاوی ئیفراز 3 یەکجاری کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.