به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هه‌ردوو رۆژه‌كه‌دا ئاسمان هه‌وراوی ده‌بێت و له هه‌ندێ و شوێن و ناوچه باران ده‌بارێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی شاره‌كان ڕایگه‌یاند: ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە هەوری تەواو دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری هەرێم ئەگەرێکی لاواز هەیە بۆ کەمێک نمە باران .
ڕاشیگه‌یاند: پلەکانی گەرما بە نزیکەی (1 تـــا 2) پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م و ئاراسته‌ی باش به‌ره‌و باشووری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شه‌وهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕایگه‌یاند: ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری نمەباران لە کات و ناوچەی جیاجیا هەیە، هه‌روه‌ها لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ڕێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان زیاتر دەبێت، وە لە هەندێک ناوچە لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با ئەگەری هەبوونی تۆز و خۆڵێکی کەم هەیە .
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش گوتی: پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هه‌ینی، خێرایی باش له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-:
هەولێر: 30 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 27 پلەى سیلیزى
دهۆک: 29 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 34 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 28 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 29 پلەى سیلیزى
سۆران: 26 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.