به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4.6 پله‌ی ڕێخته‌ر له پارێزگای خوراسان له باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران ڕووی دا.
ئاژانسی دهنگوباسی (ئیرنا) بڵاوی كرده‌وه: بوومه‌له‌رزه‌كه له كاتژمێر 2:09ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕوویداوه له قوڵایی 8 كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌ویییه‌وه.
لای خۆشیانه‌وه ناوه‌نده‌كانی بوومه‌له‌رزه‌زانی ئێران تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر بوونی زهره و زیان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئێران به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێ كه له‌سه‌ر هێڵی بوومه‌له‌رزه‌یه و ماوه‌ماوه بوومه‌له‌رزه‌ی تێدا ڕوو ده‌دات، به‌هێزترین بوومه‌له‌رزه‌ش له مێژووی ئه‌و وڵاته له ساڵی 1990 له هه‌ردوو ناوچه‌ی جه‌یلان و زنجان له باكوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته ڕووی دا كه گوڕه‌كه‌ی 7.7 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 37 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 100 هه‌زار كه‌سی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.