Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:52

گۆشتفرۆشێك به‌خۆی و 100 كیلۆگرام گۆشته‌وه‌ گیرا

کوردستان TV
100%

لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گۆشتفرۆشێكیان به‌خۆی و 100 كیلۆگرام گۆشته‌وه‌ گرت، به‌نیازبوو گۆشته‌كان كه‌ نایاسایی و بێ مۆر بوون، له‌ بازاڕدا بفرۆشێت.

قایمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئەمشەو كاتژمێر (01:00)ـی شەو، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و ساغکردنەوەی گۆشتی بێ مۆر، لیژنە هاوبەشەکان گۆشتفرۆشی گۆڵێ لە گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەدیان داخست و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکەنەوە.

ڕاشیگه‌یاند: لە کاتی سەردانی لیژنەکەدا دەست بەسەر زیاتر لە (100) کیلۆگرام گۆشتی بێ مۆر گیرا کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بە هاووڵاتییانی بفرۆشێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ فرۆشتنی گۆشتی بێ مۆر، پێچەوانەی رێنماییەکانی ڤێتێرنەرییە و پێویستە ئاژەڵ لە سەربڕخانەکان سەرببڕێت و لەلایەن دکتۆرەکانی سەربڕخانەوە پشکنینی بۆ بکرێت، پاشان مۆر بکرێت و بخرێتە بازاڕەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.