Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:45

سبه‌ی بارانبارین و هه‌وره‌برووسكه‌ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای ده‌كات كه‌ سبه‌ی شه‌موو له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ناوچه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر و ئیداره‌ی راپه‌ڕین و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ بارانبارین و هه‌وره‌برووسكه‌ ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراست و ھاتنی بڕێک شێ، سبەی شەموو لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوھەوا لە سنووری پارێزگای دھۆکەوە دەست پێ دەکات و لە سەنتەری پارێزگاكه‌ ئەگەری نمەباران و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری تاوەباران و ھەورەبرووسکە دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: بارانبارینه‌كه‌ لە کاتەکانی نیوەرۆدا ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگه‌ی ھەولێر و ئیدارەی راپەرین و سنووری پارێزگه‌ی سلێمانی و ھەڵەبجە دەگرێتەوە، بارانه‌كه‌ش بە ھەمانشێوە لە ناوچه‌ شاخاوییه‌كاندا له‌ نمەبارانەوە بۆ تاوەبارانی کورت خایه‌ن و ھەورەبرووسکە ده‌گۆڕێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی بارانبارینه‌كه‌ لە ناوچە شاخاوییەکاندا زیاتر دەبێت.

سه‌باره‌ت به‌ پله‌كانی گه‌رما و خێرایی با، شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی شه‌موو پلەکانی گەرما 3 تا 4 پلە نزم دەبنەوە، هه‌روه‌ها خێرایی باش له‌ زۆربەی کاتەکاندا مامناوەند ده‌بێت و ئاراستەكه‌شی لە گۆڕاندا دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.