Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:31

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: هێرشكردنه‌ سه‌ر مزگه‌وته‌كه‌ی شه‌نگال هه‌وڵێكی پلانداڕێژراوه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م بۆ سه‌ر مزگه‌وتێك له‌ ده‌ڤه‌ری شه‌نگال ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئه‌مه‌‌ ھەوڵێکی پلاندارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە ناوچەکە.

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: دوێنێ پێنجشەم لە ئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژی گەڕانەوەی ژماریەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەک کەس ھێرشیان کردۆتە سەر حەڕەمی مزگەوتی شارەکە.

ڕاشیگه‌یاند: ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە توندی ئیدانەی بێڕێزی و دەستدرێژیکردنەوە سەر مزگەوت و ھەر ناوەندێکی تری ئایینی دەکەین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پێمانوایە ئەم کارە ناڕەوایە دوورە لە ئاداب و نەریت و خوڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و ھەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە ناوچەکەدا.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ھەموو ئەو لایەنانەی لێ ناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە، بەرپرسی یەکەمی ڕووداوەکەن کە بەردەوام ڕۆڵیان لە ئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا ھەیە و هه‌روه‌ها ئەم جۆرە کردەوانە پلانی کەسین و پەیوەندییان بە ھیچ ئاینێکەوە نییە.

داواشی لە لایەنی پەیوەنداره‌كانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ كرد بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگال بکەن و بکەرانی ڕووداوەکە دەستنیشان بکەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.