Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 15:24

وه‌زیری نه‌وتی عێراق واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا واده‌ی ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی ئاشكرا كرد.

حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی فیدڕالی گه‌یشتۆته‌ قۆناغی كۆتایی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.

گوتیشی: كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وت ئێستا له‌ قۆناغی كۆتایی واژووكردنی گرێبه‌سته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه‌ نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كڕن.

وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا پڕۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.