به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه فێڵی له چه‌ندان كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن و خانه‌نشینان كردبوو.
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه: دوای تۆمارکردنی چەند سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن ژمارەیەک ھاووڵاتی بە تەمەن و خانەنشین کە لە کاتی وەرگرتنی مووچەکانیاندا تۆمەتبارێک فێڵی لێ کردوون و فریوی داون و بە بیانووی جۆراوجۆر پارەی لێ سەندوون.
بڵاویشی كرده‌وه: دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەست پێ کرد و
سەرئەنجام توانرا تۆمەتباره‌كه بدۆزرێتەوە و لەلایەن پۆلیسی دەربەندیخانەوە دەستگیر بکرێت.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە کاتی دەستگیرکردنه‌كه، دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتبار کە بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ھەبووە.
جه‌ختیشی كرده‌وه تۆمەتباره‌كه كه ناوی (ھ. ع. م)ـه، دانی بە تاوانەکەی ناوە و ئێستاش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.