Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 19:41

سعوودییه‌ ژماره‌ی ڕزگاركراوانی وڵاتان له‌ سوودان ئاشكرا ده‌كات

کوردستان TV
100%

وڵاتی سعوودییه‌ ئاشكرای كرد كه‌ تا ئێستا 2 هه‌زار و 796 دیپلۆمات و هاووڵاتی زۆرێك له‌ وڵاتانی جیهانیان له‌ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوودان ڕزگاركردووه‌.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودییه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 52 رزگاركراوی تر گه‌یشتنه‌ شاری جده‌ و له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ له‌نێو شه‌ڕ و پێكدادانه‌ ڕاسته‌وخۆكانی ‌نێوان سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا ڕزگار كراون.

ڕاشیگه‌یاند: كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌ سوودان له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ رزگاركراون 2696 كه‌سن‌، 119 له‌وان هاووڵاتی سعوودین، ئه‌وانی تر كه‌ 2677 كه‌سن خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ی 78 وڵاتی جیهانن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و 52 كه‌سه‌ی ئه‌مڕۆ رزگاركران خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌كانی به‌ریتانی، ئه‌فریقیای باشوور، رووسیا، غانا، لبنان، ئه‌مه‌ریكا، نێجیریا، به‌نگلادیش، لیبیا، كه‌نه‌دا و غینیان و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ كه‌شتییه‌كی شاهانه‌ گه‌یشتنه‌ نێو خاكی سعوودییه‌.

هه‌ڵهاتن و راكردن دیپلۆمات و هاووڵاتییان له‌ سوودان به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی چه‌ند رۆژی ڕابردووی سوپای سوودان و هێزه‌كانی پشتیوانی خێرا هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ تا ئێستا سه‌دان كه‌س بوونه‌ته‌ قوربانی و هه‌زارانی تریش بریندار و ده‌ربه‌ده‌ر و ئاواره‌ بوون.

  

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.