نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا له‌نێو مزگه‌وتێكی شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر له سنووری پارێزگای كه‌ركووك شه‌ڕ و پێكدادان و ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه دروست بووه، له ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ش كه‌سێك بریندار بووه.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له كه‌ركووك پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی دیاری شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر دروستبوو كه هه‌ردوولا خزم و كه‌سوكاری یه‌كترن.
ڕاشیگه‌یاند: هه‌ر دوێنێ هێزه ئه‌منییه‌كانی قه‌ره‌هه‌نجیر كه‌وتنه نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی شه‌ڕكه‌ر و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كرا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوانیان كۆتایی هات.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌ڵام له نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا و له كاتی نوێژی هه‌ینی له‌نێو مزگه‌وت كه‌سوكاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه جارێكی تر ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه و گرژی له‌نێوانیان دروستبووه‌ته‌وه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: گرژییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندووه و له ئه‌نجامدا ته‌قه له‌نێوان كه‌سوكاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه كراوه و به‌چه‌ك ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه.
گوتیشی كه به‌هۆی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كان كه‌سێك بریندار بووه و ئێستا گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له كه‌ركووك.
ئاماژه‌شی دا كه بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له شه‌ڕكه‌ره‌كان فه‌رمانده‌یه‌كی دیاری سه‌ر به حزبی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه له قه‌ره‌هه‌نجیر.
ڤیدیۆی ساتی شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.