پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بناری چیایه‌كی سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی دوو هاووڵاتی كه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی گژ و گیای به‌هاری بوون، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك پێیاندا ڕوویداوه و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
هێرش ئیسكان په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له ئامێدی ڕایگه‌یاند: ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه پێش نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بناری چیای ئه‌لهو له سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك روویداوه.
ڕاشیگه‌یاند: دوو هاووڵاتییه‌كه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگه‌ی (كانێ)ن و به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژ و گیای به‌هاره چووبوونه بناری چیاكه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه یه‌كێك له هاووڵاتییه‌كان به‌ناوی (دلشاد عه‌بدوڕه‌حمان) گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌وه‌ی تریشیان به‌ناوی (نه‌جیب عامڕ) به سه‌ختی بریندار بووه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌شی دا كه تا ئێستا به دروستی نازانرێ ته‌قینه‌كه (تی ئێن تی) دانراو بووه یاخود مین بووه و به دوو هاووڵاتییه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
وێنه‌ی دلشاد عه‌بدوڕه‌حمان كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.