ئه‌مرۆ هه‌ینی له كۆماری دۆنیتسكی میلـلی مووشه‌كێك به‌ر پاسێكی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان ده‌كه‌وێت و به‌هۆیه‌وه 7 سه‌رنشینی پاسه‌كه گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌لێكسی كۆلیمزین پارێزگای شاری دۆنیتسك له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: مووشه‌كه‌كه ئۆكڕاینی بووه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ر پاسێكی گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتییان كه‌وتووه.
راشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی مووشه‌كه‌كه سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی پاسه‌كه كه 7 كهسبوونه، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ئاماژه‌شی دا كه ناوچه‌كانی كۆماری دۆنیتسكی میلـلی رۆژانه به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن سوپای ئۆكرایناوه بۆردومان ده‌كرێ به‌تایبه‌تیش سه‌نته‌ری شاری دۆنیتسك به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌كی زۆر بوونه‌ته قوربانی و خانوو و باڵه‌خانه‌یه‌كی زۆری شاره‌كه‌ش ڕووخاون و زیانیان به‌ركه‌وتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.