Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:35

لە سلێمانی تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرت

کوردستان TV
100%

کەمێک پێش ئێستا؛ تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر ڕێگەی تاسلوجە – سلێمانی گڕی گرت و بەهۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەش لە شەقامەکە سووتاون.

نزیک کاتژمێر 06:05 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28ـی 04ـی 2023 تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرتووە، ئاراس ستار پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین، تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر ڕێگەی تاسلوجە – سلێمانی لەنزیک گەڕەکی ڕاپەڕین لە ڕێڕەوی خۆی لای داوە و گڕی گرتووە.

سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان ڕاشیگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی سووتانی تانکەرەکە نەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانی ماددی هەبووە، کە جگە لە سووتانی تانکەرەکە لەو شەقامەدا چەند ئۆتۆمبێلێکی دیکەش سووتاون.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە "تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و ئێستا توانراوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.