Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:19

دوو بنکەی دیکەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی دوو بنکەی دیکەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە قەزای کۆیە و ناحییەی هەریر.

ئەمڕۆ هەینی 28ـی 04ـی 2023 کەمال موسلم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی شاری کۆیەیان کرد بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی گەنم لەبنکەی کۆیە،

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند: شاندەکە سەردانی بنکەی وەرگرتنی گەنمی ئەو شارەیان کرد کە چەند ساڵێکە بەهۆی هەندێ بارودۆخەوە گەنمی لێ وەرنەگیراوە و سەرجەم شوێنەکانی وەرگرتن و کۆگاکردنیان بەسەرکردەوە و پێداویستییەکانی ئەو بنکەیان تۆمار کرد.

ڕاشیگەیاند: بڕیارە لەگەڵ لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم لەهەولێر گفتوگۆی لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی ئەگەر توانرا ئەو پێداویستیانە دابین بکرێت و گەنم لەو بنکەیە بۆ ئەم ساڵ وەربگیرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکە ئەوەش خراوەتەڕوو کە هەر ئەمڕۆ شاندێکی دیکەی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵەی بەغدا و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی سەردانی شارۆچکەی هەریریان کرد بۆ هەمان مەبەستی وەرگرتنی گەنم لەو بنکەیە کە بڕیارە شاندەکە ڕاپۆرتی خۆی بنوسێت و ئاراستەی لیژنەی باڵای بکات بۆ ئەوەی ئەگەر توانرا ئەو پێداویستیانەی کە هەیە جێ بەجێ بکرێت بتوانرێت گەنم لەو بنکەیەش وەربگیرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بەوەش داوە کە "بڕیارە بۆ ئەمساڵ بە نرخی 850 هەزار دینار بۆ هەر تەنێک گەنم لە جوتیاران وەربگیرێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.