Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:28

شارەزایەکی کەشناسی: ماوەی مانەوەی شەپۆلە بەتینەکانی گەرما لە هاوینی ئەمساڵ کورت دەبن

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ هاوینی ئەمساڵ خستووەتەڕوو، ئاماژەی بەوە داوە کە هاوینی ئەمساڵ لە هاوینی دوو ساڵی ڕابردوو جیاوازتر دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند: وەرزی ھاوینی ئەمساڵ کە بێگومان لە دوو ھاوینی ماوەی ڕوودانی لانینا جیاوازتر دەبێت، بۆ ھاوینی ئەمساڵ دیاردەی ئێل نینۆمان دەبێت لەگەڵ گەرمبوونەوەی ڕۆژئاوای زەریای ھیند کە ھەردوو دۆخەکە لە ھاوینی دوو ساڵی پێشتردا پێچەوانەکەی بووە.

ڕاشیگەیاند: پێشبینیەکان بەو جۆرەن کە ھاوینی 2023 بەتێکڕای تەواوی وەرزەکە بەراورد بە دوو ساڵی پێشتر باشتر دەبێت لەڕووی گەرماوە، ماوەی مانەوەی شەپۆلە بەتینەکانی گەرما لەسەر ناوچەکە کورت دەبنەوە ناوبەناو بارستەھەوای فێنک لەنێوان شەپۆلە گەرماکاندا دەبێت و ھەورەبروسکە و بارانبارینی ھاوینەمان زیاتر دەبێت، بەو مانایە نا کە ھاوینمان باراناوی بێت، بەڵام حاڵەتی زیاتر لە دوو ساڵی پێشتر کۆتاھاتنی وەرزی گەرماش زووتر دەبێت بەراورد بە ساڵانی پێشتر، ئەمەش بەھۆی ڕوودانی دیاردەی ئێل نینۆ و ئەو گۆڕانکاریانەی بەسەر کەشوھەوای جیھاندا دێت.

ئەو شارەزایەی کەشناسی سەبارەت بە بارانبارین لە وەرزی پایزدا ئاماژەی بەوە داوە کە چاوەڕوان دەکرێت، وەرزی بارانبارین لە پایزی 2023 بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو پێش بکەوێت و پایزێکی تەڕ و باراناویشمان ھەبێت، نزیک ھاوشێوەی پایزی ساڵانی 2015 و 2019.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.