Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:30

پۆلیسی قەرەهەنجیر: 7 کەس بەهۆی شەڕەتەقەی نێوان دوو بنەماڵە دەستگیر کراون

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئەمڕۆ له‌نێو مزگه‌وتێكی شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر له‌ سنووری پارێزگای كه‌ركووک شه‌ڕ و پێكدادان و ته‌قه‌ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ دروست بوو‌، پۆلیسی قەرەهەنجیر 7 کەسی بەهۆی ئەو شەڕە تەقەیە دەستگیر کردووە.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ـی 04ـی 2023 شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە دروست بوو، بنکەی پۆلیسی شارەدێی قەرەهنجیر لەمبارەیەوە بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: بەهۆی شەڕەتەقەی دوو بنەماڵەوە حەوت تۆمەتبار دەستگیر کراون و بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگە کراون.

 هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ كه‌ركووک ئەمڕۆ پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممە شه‌ڕ له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی دیاری شاره‌دێی قه‌ره‌هه‌نجیر دروستبوو كه‌ هه‌ردوولا خزم و كه‌سوكاری یه‌كترن و ڕاستەوخۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی قه‌ره‌هه‌نجیر كه‌وتنه‌‌ نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی شه‌ڕكه‌ر‌ و كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر كرا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌نێوانیان كۆتایی هات‌، به‌ڵام له‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا و له‌ كاتی نوێژی هه‌ینی له‌نێو مزگه‌وت كه‌سوكاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ جارێكی دیکەی ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌ و گرژی له‌نێوانیان دروستبووه‌ته‌وه‌.

پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەش دا کە گرژییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ندووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا ته‌قه‌ له‌نێوان كه‌سوكاری هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌ كراوه‌ و به ‌چه‌ک ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه‌، بەهۆیەوە كه‌سێك بریندار ببوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.