Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:47

لیژنەی دارایی پەرلەمان : زۆربەی پەرلەمانتاران پشتیوانی لە هەمواركردنەوەی پلەبەندی مووچە دەكەن

کوردستان TV
100%

لیژنەی دارایی پەرلەمانی دووپاتی كردەوە لە دانانی خشتەیەكی ڕێكخراو بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسی یاسای بودجە لەگەڵ حكومەت.
مستەفا كەرعاوی، ئەندامی لیژنەكە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: لیژنەكە پلان و خشتەیەكی ڕێكخراویان داڕشتووە بۆ میوانداریكردنی حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە یاسای بودجە.
ئاماژەی بەوەشكرد كە لیژنەكە كۆبوونەوەكانی چڕتر كردۆتەوە بۆ یەكلاییكردنەوەی پرسی بودجە بە خێرایی لە پەرلەمان.
هەروەها گوتی: زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕازین لەسەر هەمواركردنەوەی پلەبەندی مووچە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.