Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:52

ئۆتۆمبێلێك كەوتە نێو پڕۆژەی ئاوی داقووق و دوو كەس خنكان

کوردستان TV
100%

پۆلیسی شارۆچكەی داقوق راگەیاند: لە نزیك گوندی وەحدە لە نیوان شارۆچكەی داقوق و كەركوك ولە كاتژمێر 2ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ـی نیسان ، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لەسەر رێگای كەركوك – بەغدا، كە دواتر بە سەرنشینەكانییەوە كەوتۆتە ناو پرۆژەی ئاوی قەزای داقوقەوە، دوو كەس خنكان.
بەپێ زانیارییەكانی كوردستان تیڤی چوار سەرنشین بوونە و دوو سەرنشین كە تەمەنیان 33 ساڵ و 35 ساڵ بووە خنكاون، دوو كەسی دیكەش برینداربوون و لە نەخۆشخانەی داقوق شارۆچكەی چارەسەر دەكرێن لە ئێستاشدا هێزە ئەمنییەكان و لایەنی پەیوەندیدار تەرمی یەكێك لە قوربانییەكانیان دەرهێناوەتەوە و بەدوای تەرمی كەسی دووەمدا دەگەڕێن.
پۆلیسی داقوق ئەوشی گوت، سەرنشینەكان عەرەبن و خەڵكی شاری نەجەفـی باشووری عێراقن و بۆ گەشتكردن بەڕێگاوە بوون بۆ شاری سلێمانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.