Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:43

باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌29ی4ی2023 ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم  هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ کات و شوێن هەندێکجار هەوری تریشقەشی لەگەڵدایە. 
راشیده‌گه‌یه‌نن: پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێت به‌ 1 تا 2 پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد  لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو. 

 كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" سبه‌ی یه‌كشه‌م 30ی4ی2023" ئاسمانی پارێزگاكان  لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ پله‌كانی گه‌رما  نزم دەبێت بە  2 تا 4  پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 26 
سلێمانی : 25
دهۆک : 24 
کەرکوک : 29
هەڵەبجە : 25
زاخۆ : 24
سۆران : 24
گەرمیان : 34.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.