محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا كردەوە.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی كە لە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، محەمەد شیاع سوودانی كردنەوەی رێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدای بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی تایبەتی ئەو هاووڵاتییانەی كە لە رێگەی فڕۆكەخانەكەوە گەشت دەكەن، وەك قوناغی یەكەم راگەیاند.
جێی ئاماژەیە، ئەو شەقامەی كە ئەمڕۆ بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا كرایەوە و بە ئاراستەی هۆڵی هاتن و چوونی گەشتیاران دەچێت، ماوەی 20 ساڵە بەڕووی هاووڵاتییاندا داخراوە و لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توندایە، هەروەها ئەو گەشتیارانەی كە لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداوە گەشتەكانیان ئەنجام دەدا، دەبوو لە رێگەی پاسی تایبەت بە فڕۆكەخانەی یان بەكرێگرتنی ئۆتۆمبێلی تایبەتەوە بگەنە هۆڵەكە.
دوێنێ دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراق جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانەی دیاری كرد كە رێگەپێدراوە بچنە ناو فڕۆكەخانەی بەغداوە كە بەگوێرەی ئەم بڕیارە رێگە بە ئۆتۆمبێلی تاكسی نادرێت بچێتە ناو فڕۆكەخانەكەوە.
رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتییاندا كرایەوە
ماوەی 20 ساڵە بەڕووی هاووڵاتییاندا داخراوە و لەژێر رێوشوێنی ئەمنی توندایە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.