Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 20:34

ئه‌مڕۆ نه‌ورۆز ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی قاسم و زاخۆش له‌گه‌ل كه‌ربه‌لا یاری ده‌كات

کوردستان TV
100%


 
له‌ چوارچێوه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌ پله‌ نایابه‌كانی عێراق، ئه‌مرۆ چوار یاری ئه‌م گه‌ره‌ به‌رێوه‌ده‌چن.
 له‌ كاتژمێر چواری ئێواره‌ یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ یاریه‌كی تاراده‌ك ئاساندا ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی قاسم ، به‌ر له‌م یاریه‌ نه‌ورۆز به‌ كۆكردنه‌وه‌ی سی و سێ خال له‌ پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دایه‌ .
 یانه‌ی قاسمیش له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌دایه‌ به‌ بیست و دوو خاڵ ، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ نه‌ورۆز زۆر گرنگه‌ چونكه‌ ره‌نگه‌ چه‌ند پله‌یه‌ك سه‌ركه‌وێت له‌ ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا، هه‌رچی یانه‌ی قاسمه‌ ده‌یه‌وێت به‌ ئه‌نجامێكی باشه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر نه‌وزۆز خۆی له‌ خانه‌كانی دواوه‌ی ریزبه‌ندی بپارێزێت .

 له‌ یاریه‌كی دیكه‌ی ئه‌م گه‌ره‌دا یانه‌ی زاخۆ ده‌بێته‌ میوانی یانه‌ی كه‌ربه‌لا یاریه‌كه‌ش له‌ كاتژمێر هه‌شت و چاره‌گی شه‌و ئه‌نجام ده‌درێت.
زاخۆ به‌ر له‌م یاریه‌ له‌ پله‌ی شانزده‌م دایه‌ به‌ بیست و حه‌وت خاڵ و كه‌ربه‌لاش له‌ پله‌ی چوارده‌م دایه‌ به‌ سیو یه‌ك خاڵ ، ئه‌م سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵه‌ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان زۆر گرنگه‌ چونكه‌ ره‌نگه‌ چه‌ند هه‌نگاوێك له‌ ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا سه‌ركه‌ون .
 هه‌ربۆیه‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌ ئومێدی سه‌ركه‌وتن و سێ خاڵه‌كه‌ یاری له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كدا ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت زاخۆ چونكه‌ ئه‌م یانه‌یه‌ هێشتا له‌ بازنه‌ی مه‌ترسی دابه‌زیندایه‌ بۆیه‌ هه‌موو هه‌ولێكی سه‌ركه‌وت و سێ خاڵی یاریه‌كه‌ ده‌بێت.
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.