Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:38

تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێل سێ‌ له‌ هاووڵاتی دابوو

کوردستان TV
100%


لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بە ئۆتۆمبێل له‌ سێ‌ هاووڵاتی دابوو و هەڵاتبوو.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 29ی4ی2023 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی ڕوداوێك لە گەڕەكی هەواری شاری سلێمانی ڕوویدا كە شوفێری ئۆتۆمبێلێك له‌ سێ‌ هاووڵاتی دابوو ودواتر هەڵاتبوو.، دەستبەجێ‌ هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێلكاری كراو بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە .
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەگەڕەكی ڕزگاری لەشاری سلێمانی تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیدا ".
هه‌روه‌ها پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌" لەئێستادا تۆمەتبار ( گ،غ،أ ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە" .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.