Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:53

تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی قەزای کەلار دەستگیرکران

کوردستان TV
100%


پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: تۆمەتبارانی منداڵە فڕیدراوەکەی قەزای کەلار دەستگیرکران .
ئه‌مرۆ شه‌ممه‌29ی4ی2023"  عەقیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌: دوای ئەوەی لەبەرواری 24/4/2023 لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار منداڵێکی تازە لەدایکبوو لەڕەگەزی نێر لەنێو کارتۆنێک دۆزرایەوە .
راشیده‌گه‌ێنێت: دەست بەجێ پۆلیس بەفەرمانی بەڕێزبەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان بەشی پۆلیسی کەلار و مەفرەزەکانی 104ی کەلار دەستیان بەلێکۆڵینەوە کرد و بەسود بینین لەکامێرای چاودێری توانیان تۆمەتباران کە لە سێ تۆمەتبار پێک هاتوون دەستگیربکەن .
عەقیدی مافپەروەرعه‌لی جەمال قدووری به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات" دای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایکی منداڵەکه کەلەدایکبووی 1988  دانیشتووی گەڕەکی کەلاری کۆنی قەزای کەلارە دانی بەوەدا نا کە دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ ساڵە هاوسەرەکەی دەستبەرداری بوە پەیوەندی ناشەرعی لەگەڵ تۆمەتبار دروست کردوەو لەئەنجامدا ئەم منداڵە لەنێوانیان دروست بووە، دواتر بەهاوکاری دوو تۆمەتباری تر کە پیاوێک و ئافرەتێکن و خزمی باوکی منداڵەکەن و بە ئۆتۆمبێلی جۆری شاینە منداڵەکەیان لەنزیک مزگەوتی ناوبراو بەجێ هێشتووە.
له‌كۆتاییدا راگه‌یاندراوه‌" لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی 383 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە ودادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆتۆمەتبارێکی تر دەرکردوە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.