Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:35

كۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی :بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی كوردستان بەڕێژەی 9.5% زیادیكردووە

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای دانە گازی ئیماراتی كە گەورەترین كۆمپانیای ئەهلییە كە لە كەرتی گازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كار دەكات، ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی گاز لە هەرێمی كوردستان بە ڕێژەی 9.5% زیادی كردووە.
كۆمپانیاكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە، رێژەی بەرهەمهێنانی لە هەرێمی كوردستان لە ماوەی چارەكی یەكەمی ساڵی 2023 بە ڕێژەی 9.5% زیادیكردووە .
كۆمپانیای دانە گاز كۆمپانیایەكی هەرێمی تایبەتە بۆ بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مانگی كانوونی دووەمی ساڵی 2005 دامەزراوە و لە بۆرسەی ئەبوزەبی ڕیزبەندی كراوە، كۆمپانیاكە چالاكیی گەڕان و بەرهەمهێنانی لە میسر و هەرێمی كوردستانی عێراق و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی هەیە.
 

کوردستان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.