Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:29

ئۆنای ئێمرێ حەزی لە راهێنەرایەتی یانەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنایە

کوردستان TV
100%


ئۆنای ئێمرێ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئاستۆن ڤیلای ئینگلتەڕا ده‌لێت حەزی لە راهێنەرایەتی یانەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنایە ،لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی، راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە دەڵێت من لەگەڵ یانەی ڤیاریاڵی گەیشتمە پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، کاتێک ئەو یانەیەم جێهێشت هەمووان دڵگران بوون، بەڵام من وا هەست دەکەم لەداهاتوو دەبم بە راهێنەری یەکێک لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئەمە خەونی هەموو راهێنەرێکە.
ئێمرێ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باس لە ئامانجەکانی لەگەڵ یانەی ئاستۆن ڤیلا دەکات و گوتی ئەوان هەرگیز کۆڵ نادەن.
ئێمرێ ده‌لێت دوو ئامانجم هەیە: بردنەوەی جامەکان و یاریکردن لە ئەوروپا. بەڵام بەداخەوە لە دوو جامەکە دوور خراینەوە، بێگومان ئەمەش بەهۆی ئەو گرنگییە زۆرەی کە بە خولەکە دەماندا. بەڵام هەرگیز واز لە هەوڵدان بۆ بردنەوەی جامەکان ناهێنم.
یانەی ئاستۆن ڤیلا ئەم وەرزە بە راهێنەرایەتی ئۆنای ئێمری، لە کۆی سی و سێ یاری خاوەنی په‌نجاو چوار خاڵه‌ و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.