Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:30

ئه‌مڕۆ تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ ناكۆتاكان و نیشتمانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تی ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەموو تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی دووەمی پۆله ناکۆتاکان و نیشتمانیی پۆلی نۆی بنەڕەتی، لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار قوتابی بەشداری دەکەن.

سەبارەت بە ژمارەی قوتابییە بەشداربووەکانی تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆ، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە گوتی: 123 هەزار و 993 قوتابی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی ئەنجام دەدەن.

هەر ئەمڕۆ شەموو جگە لە دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی، تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکانیش دەستی پێ کرد.

بۆ ئەمساڵ سێ گۆڕانکاری نوێ لە تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆ کراوە، بە کوالێتییەکی بەرز و ڕەنگاوڕەنگ، پەڕاوی پرسیاریی تاقیکردنەوەی بابەتی زانست چاپکراوە، ناو و زانیاریی قوتابی لەسەر پەڕاوی پرسیارەکان و سۆما تۆمارکراوە بۆ ئەوەی قوتابی تەنیا وەڵامی پرسیارەکان بداتەوە، هەروەها تاقیکردنەوەکان کراونەتە 26 گروپی پرسیاریی جیا.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە 500 هەزار قوتابی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکاندا کردووە و لەو ژمارەیەش 38 هەزار و 284 قوتابییان پۆلی نۆی بنەڕەتین.
 
ئامارە بەردەستەکانی وەزارەتی پەروەردە ئاماژە بەوە دەکەن كه‌ لە سنووری پارێزگای سلێمانی 27 هەزار و 370 قوتابی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی نیشتمانی کردووە و زیاتر لە 312 هەزار قوتابی دیکەش تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان ئەنجام دەدەن.

لەهەمانکاتدا لە سنووری پارێزگای دهۆک، زیاتر لە 365 هەزار قوتابی بەشدارییان لە تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان کردووە و 29 هەزار و 544 قوتابییان پۆلی نۆی بنەڕەتین.

وەزارەتی پەروەردە لەبارەی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانەوە هۆشداریی داوەتە مامۆستا چاودێران و قوتابییان و بۆ ئەو مەبەستەش چەند رێنماییەکی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی ئەمساڵ بڵاوکردۆتەوە.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ژماره‌ی قوتابییانی به‌شداربووی تاقیكردنه‌وه‌كانی نیشتمانی پۆلی 9ی بنه‌ڕه‌تییه‌ به‌ گوێره‌ی په‌روه‌رده‌ی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان:-

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.