Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:56

ئاماده‌كارییه‌كانی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیاران ده‌ستی پێ كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شه‌موو لە دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵەی بەغدا کۆبوونەوەیەکی هاوبەش ئەنجامدرا .

لە کۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی خۆئامادەکردن بۆ پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران و پابەندبوونیان بە ڕێنماییەکانی هەردوو وەزارەت و دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو پرۆسەیە و هەوڵەکان بۆ ئامادەکاری پێشوەختە کرا.

لەلایەکی ترەوە بە مەبەستی زیاتر هاوکاریکردنی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە، لەچوارچێوەی ئەو لەیەکتێگەیشتنەی لە ڕابردوو لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کۆمپانیاکانی بازرگانی خۆراک و کۆمپانیای گشتی دروستکراوی دانەوێڵە واژۆ کرابوو، پاداشت درایە فەرمانبەرانی ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکان کە لە ڕێگه‌ی نوێنەرەکانیان وەرگیرا .

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.