بهشی رۆشنبیری و راگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی رۆژنامهی (التآخي) كرد بهبۆنهی 56مین ساڵوهگهری دهرچوونی رۆژنامهكه.
پهیامه پیرۆزباییهكه ئاراستهی سەرنووسەر و ستافی نووسین و تەکنیککار و کادیرانی ماڵپەڕ و ڕۆژنامەی ئەلیکترۆنیی (التآخي) كراوه و تێیدا هاتووه "ئەمڕۆ لە (56)ەمین ساڵوەگەڕی دەرچوونی ڕۆژنامەی (التآخي)، ئەو ڕۆژنامەیەی بە بڕیار و ڕێنوێنیی (بارزانیی نەمر) دەرچوو، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکە دەکەین و، ئومێدەوارین ساڵی نوێی تەمەنی ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکەتان بکەنە دەستپێکی پلانێکی نوێی تۆکمە و گونجاو بۆ زیاتر بەرەوپێشچوون".
ههروهها هاتووه "ڕۆژنامەی (التآخي) یەکێکە لەو ڕۆژنامە ڕەسەن و دێرینانەی نێو مێژووی ڕۆژنامەگەری، کە ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبووە لە خزمەتکردنی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری و خستنەڕووی خواست و ویستی ڕەوای گەلەکەمان و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی".
ئاماژه بهوهشدراوه "ئەمڕۆش لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای پەیوەندیکردن و گۆڕانکارییە بەپەلەکانی بواری میدیا، ئەرکی ئێوەی بەڕێز و هەموو کەناڵە میدیاییەکانە کە شانبەشانی گۆڕانکارییەکان هەنگاو بنێن و ڕۆڵ و نەخش و پێگەی خۆتان لەو قۆناغەشدا بچەسپێنن".
له كۆتاییدا بهشی رۆشنبیری و راگهیاندنی پارتی جهختی كردۆتهوه "پاڵپشتیی خۆمان بۆ پلان و بەرنامە و بەردەوامبوونی پەیام و بڵاوکراوەکانتان بە زمانی عەرەبی دووپات دەکەینەوە و، هیوادارین هەر سەرکەوتووبن".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.