Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:39

كارگه‌یه‌كی گه‌س و شاورمه‌ داخرا.. بزانه‌ چ گۆشته‌كی به‌كارهێناوه‌؟

کوردستان TV
100%

قایمقامییه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌موو كارگه‌یه‌كی دروستكردنی گه‌س و شاورمه‌ی له‌ شاره‌كه‌ داخست كه‌ گۆشتی به‌ستووی ده‌كرده‌ گه‌س و شاورمه‌ و به‌ نرخی گۆشتی فرێش ده‌یدا به‌‌ خواردنه‌گه‌كان، هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی مۆری مه‌رزی باشماخی ساخته‌ كردبوو‌ و گۆشته‌كه‌ی له‌ بازاڕ ساغ ده‌كرده‌وه‌‌.

قایمقامییه‌تی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: ئەمڕۆ شەموو لەسەر زانیاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی/بنکەی سەرا، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و ساغکردنەوەی گۆشتی بەستوو بە نرخی فرێش، کۆگا و ساردکەرەوە و کارگەی ئامادەکردنی گەس و شاورمەی (سانان)ی داخست.

بڵاویشی كرده‌وه‌: لە کاتی سەردانی لیژنەکە بۆ کارگە و بەڕادی سانان، دەرکەوتووە بڕێکی زۆر گۆشتی بەستووی هەیە و بە نرخی گۆشتی فرێش شاورمەی لێ دروست دەکات و بە دوکانەکانی خواردەمەنی خێرای دەفرۆشێت.

هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه‌: بڕی ئەو گۆشتە بەستووە قەدەغەکراوەی له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی لە کۆگا و بەڕادەکەدا دەستی بەسەردا گیراوە زیاتر لە 2 تۆن و (750) کیلۆگرام، هه‌روه‌ها بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی کارگەی سانان دادەخرێت تەواوی ئەو گۆشتەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناو دەبرێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بە فەرمانی دادەوەری لێکۆڵینەوەی یەکی سلێمانی و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانییەوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی مۆری ساختە، لە مەرزی باشماخ خاوەنی کۆگا و ساردکەرەوە و کارگەی ئامادەکردنی گەس و شاورمەی سانان کەمێک پێش ئێستا دەستگیر کراوە و رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.